Tarih: 03.02.2023 10:04

کارگەکانی لەقوتونان چالاکی بەرهەمهێنەرانی فستقی کێڵگەیان زیادتر کردووە

Facebook Twitter Linked-in

لە شارۆچکەی سلۆپی سەربە پارێزگای شرنەخ، بەهۆی ئەو کارگانەی لەقوتونانی فستقی کێلگە کە لەلایەن دوو وەبەرهێنەری جیاوە کراونەتەوە، جووتیاران دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی ناوەوە و دەرەوەی تورکیا بکەن و ئەمەش چالاکی بازاڕی زیادتر کردووە.

وەبەرهێنەران، سەنان ئیدین و کامیل کاراتای، لەڕێی ئەو پشتیوانییانەی لە حکوومەتیان وەرگرتووە، ساڵی رابردوو هەستان بە کردنەوەی دوو کارگەی لەقوتونانی فستقی کێڵگەیی کە یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی شارۆچکەی سلۆپی.

کارگەکان دەکەونە نزیک دەروازەی سنووریی خابوور و لە یەکەم قۆناغدا هەلی کاریان بۆ ٦٥ کەس دەستەبەر کردووە، ئامانجیش وایە لە درێژماوەدا هەردوو کارگەکە هەلی کار بۆ ١٥٠ کەس دەستەبەر بکەن.

ساڵی رابردوو هەردوو کارگەکە، ١٥ هەزار تۆن بەرهەمیان خستووەتە بازاڕەوە، پلانیش وایە ئەمساڵ لە وەرزی حاسڵاتدا، بەرهەمەکان بکرێن بە دووهێندە.

بەڕێوبەری یەکێک لە کارگەکان، نورەددین سەڤیملی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ دابینکردنی هەموو ئامێرە پێویستەکاندا ژمارەی کارمەندانیش زیاد دەکات.

نورەددین سەڤیملی باسی لەوەش کرد کە بەرهەمەکانیان هەناردەی عێراق و شارە جیاوازەکانی تورکیا دەکەن و گوتی: "لە هەناردەکردنی فستقی کێڵگەدا، ریزبەندی سێیەممان لەسەر ئاستی تورکیا هەیە. بەرهەمەکانمان جۆرێکی نایابن. جووتیارانمان دەتوانن بە نرخێکی باشتر لە شارۆچکەکانیان بەرهەمەکانیان بفرۆشن. بەم شێوەیەش دەتوانین فستقی زیاتر بەرهەم بهێنین".

زۆزان ئیدین، یەکێکە لە کارمەندانی کارگەکە و باس لەوە دەکات بەهۆی ئەم کارگانەوە هەلی کار بۆ خانمان رەخساوە و ئەمەش مایەی دڵخۆشییە بۆیان.




Orjinal Habere Git
— HABER SONU —